دیلان غەفور: 300 هەزار دۆنم زەوی بۆ کورد لە کەرکوک دەگەڕێندرێتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “300 هەزار دۆنم زەوی بۆ کورد لە کەرکوک دەگەڕێندرێتەوە”.

دیلان غەفور، نوێنەری کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان درا، 300 هەزار دۆنم زەوی بۆ کورد لە کەرکوک دەگەڕێندرێتەوە”.

وتیشی، “دوای 20 ساڵ توانیمان سەرکەوتوو بین و پرۆژە یاساکە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی تەواو بهێنێت”.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، (پرۆژەیاسای گەڕانەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان، پرۆژە یاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتیی ژمارە 27ی ساڵی 2016، پێشنیازی یاسای باری کەسێتیی ژمارە 188ی ساڵی 1959)ی پەسەندکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارم ئەم نەورۆزە ببێتەهۆی پشتگیریکردنی دۆزی کورد لە هەموو شوێنێک

لە ئاهەنگی نەورۆزی دیاربەکر، پەیامێکی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خوێندرایەوە. بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، “بەبۆنەی جەژنی…
Total
0
Share