سایتی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانیی بڵاوکردەوە کە بڕەکەی نزیکەی سێ ملیار دینارە.
سایتی شەفافیەت کە تایبەتە بە چاودێری و ڕێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان، ڕایگەیاند، داهاتی ئەم هەفتەیەی ئەو سنوورانە لە رۆژی 2 تاوەکو 8ـی ئایاری 2026 بڕی 2 ملیار و 935 ملیۆن و 792 هەزار و 531 دینار بووە.
لەو بڕە پارەیەش %93ـی بەشێوەی نەختینە بووە، هەروەها و بڕی %6ـی بەشێوەی چـ.ـەک بووە، مقاسەش (پارەی پاکتاوکراو) سەدا 1 بووە.
ڕۆژی 15ـی 12ـی 2022، دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بە خاوەنی پڕۆژەی شەفافیەت لە داهات و خەرجی.