سایتی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانیی بڵاوکردەوە کە بڕەکەی نزیکەی پێنج ملیار دینارە.
ماڵپەڕی شەفافیەت کە تایبەتە بە چاودێری و ڕێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان ڕایگەیاند، داهاتی ئەم هەفتەیەی ئەو سنوورانە لە ڕۆژی 4 تاوەکو 10ـی تەمموزی 2026 بڕی 4 ملیار و 995 ملیۆن و 930 هەزار و 310 دینار بووە.
لەو بڕە پارەیەش %85ـی بەشێوەی نەختینە بووە، هەروەها و بڕی %15ـی بەشێوەی چـ.ـەک بووە، مقاسەش (پارەی پاکتاوکراو) سفرە.
ڕۆژی 15ـی 12ـی 2022، دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بە خاوەنی پڕۆژەی شەفافیەت لە داهات و خەرجی.