بایدن: ویلایەتەكەی من ویلایەتی سێیەمی ئۆباما نابێت

ئۆباما و بایدن

لە نوێترین وتەیدا جۆ بایدن ڕایگەیاندووە، ویلایەتەكەی ئەو “ویلایەتی سێیەم”ی ئۆباما نابێت، كە لەسەردەمی سەرۆكایەتیی ئەودا جێگری بووە.

لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی ئێن بی سی-ی ئەمریكی دوێنێ سێشەممە، جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئەم ویلایەتەی من ویلایەتی سێیەمی ئۆباما نییە، لەبەر ئەوەی ئێمە لە بەردەم جیهانێكی تەواو جیاوازداین، جیاوازتر لە سەردەمی سەرۆكایەتی ئۆباما و بایدنی جێگری”.

بایدن ئەوەشی وتووە، “سەردەمی سەرۆكایەتیی ترەمپ هاوشێوەی نەبووە، لە سەردەمی ئەودا تەنها ئەمریكا بوو نەك ئەمریكا لە پێشدا”.

ئەو وتانەی جۆ بایدن لەكاتێكدایە تا ئێستا دۆناڵد ترەمپ دانی بە شكستی خۆیدا نەناوە و بڕیارە لە 20ی كانونی دووەمی ساڵی داهاتووش دەستاودەستكردنی دەستەڵات لە ئەمریكا ڕووبدات، كە وادەیەكی دەستووریی ئەو وڵاتەیە.

بابەتی پێشتر

بوروسیا دۆرتمۆند 3-0 کله‌پ بروج

بابەتی دواتر

عێراق لەڕووی هەناردەكردنی شمەكەوە "گرنگترین" وڵاتە بۆ ئێران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین: سەربەخۆیی تایوان واتا جەنگ

لە چوارچێوەی زیادبوونی ناكۆكییەكانی دەریای باشووری چین، حكومەتی پەككین هەڕەشەكانی دەربارەی دۆسیەی تایوان چڕدەكاتەوە. وۆ چیان، وتەبێژی وەزارەتی…
Total
0
Share