ژنە پۆڵایینەکە چێڵسی بەجێهێشت و ئیمپراتۆرییەتی بۆیلی دەستی پێکرد

خاوەنی نوێی یانەی چێڵسی، تۆد بۆیلی جگە لە پۆستی خاوەنی یانە، پۆستەکانی بەڕێوەبەری جێبەجێکار و وەرزشیی یانە ئینگلیزییەکەی وەرگرت.

بەپێی زانیاریی ڕۆژنامەکانی “زە سەن و دەیلی مەیڵ”، مارینا گرانوڤسکایای ناسراو بە ژنە پۆڵایینەکە، کە بەڕێوەبەری وەرزشی و جێبەجێکاری گرێبەستەکانی یانەی چێڵسی بوو، بەو پێیەی یەکێک بووە لە کەسایەتییە متمانەدارەکانی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی خاوەنی پێشووی یانە، دەستلەکارکێشانەوەی لەلایەن خاوەندارێتی نوێی یانەکەوە قبووڵ کرا.

چێڵسی لەو بارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردووەتەوە، تێیدا هاتووە کە پۆستەکەی گرانوڤسکایا لەلایەن تۆید بۆیلی خاوەنی یانەوە بە شێوەیەکی کاتیی پڕکراوەتەوە.

سەرچاوەکان پێیان وایە دوای ڕێکخستنەوەی پێگە کارگێڕییەکانی یانە، چێڵسی دەست بە فرۆشتنی ئەو یاریزانانە دەکات کە توخێل بە پێویستیان نازانێت لە نموونەی، ئازپیلیکوێتا و ئەلۆنسۆ و لوکاکو و چەندینێکی دیکە.

بابەتی پێشتر

توركیا بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەكانیان لە لیبیا

بابەتی دواتر

دۆرتمۆند لە هالاندەوە بۆ قەناسێکی تر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆگبا تاوەکو ئاداری 2022 ناگەڕێتەوە

ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، ڕاڵف ڕانیک دووپاتیدەکاتەوە، تاوەکو سەرەتای مانگی ئاداری 2022 پۆل پۆگبا ناتوانێت بگەڕێتەوە. ڕانیک لەبارەی…
زیاتر ببینە

جێگرەوەی بێلسا ئامادەیە

یانەی لیدز یونایتد ڕێککەوتنی لەگەڵ ڕاهێنەرێکی ئەمریکی کارامەدا کردووە، بڕیارە جێگەی مارسێلۆ بێلسای ئەرجەنتینی بگرێتەوە. ڕۆژنامەنووس و شارەزای…
Total
0
Share