ڕێکخراوی هاریکاریی یاسایی ژنان ئاماری شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی کوشتن، خۆکوشتن و سوتانی ژنانی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە، بەپێی ئامارەکە زۆرترین ڕێژەی ئەو حاڵەتانە لە پارێزگای هەولێر تۆمارکراوە.
بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکە، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا کۆی گشتی کوشت، خۆکوشتن و سوتانی ژنان لە هەولێر 26 حاڵەت بووە، لە سلێمانی 17 حاڵەت، لە دهۆک 25 حاڵەت تۆمارکراون.
هەروەها لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان حەوت حاڵەت، لە ڕاپەڕین سێ حاڵەت و لە سۆرانیش یەک حاڵەت تۆمارکراوە.
کۆی گشتیی حاڵەتەکان بەمجۆرەیە بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکە، 29 حاڵەتی خۆسوتان، 31 حاڵەتی خۆکوشتن و 22 حاڵەتی کوشتن لە هەرێمی کوردستان لەمساڵدا تۆمارکراوە.