سوپای ئەمریکا: لە حەوتەمین شەپۆلی هێرشەكان بۆ سەر ئێـ.ـران بنکەكانی چاودێریی و کۆگاکانی چـ.ـەکی ژێرزەمین كرانە ئامانج

سوپای ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بەردەوامن لە فشار و گەمارۆ سەربازییەکان بۆ سەر ئـ.ـێران و شەوی ڕابردوو چەندین ئامانجیان لەو وڵاتە بۆردومانکردووە.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم)، پاش کۆتاییهاتنی شەپۆلی حەوتەمی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئێـ.ـران ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بۆ حەوتەمین شەوی لەسەریەکە ئۆپراسیۆنەکان دژی پێگە سەربازییەكانی ئـ.ـێران ئەنجامدەدرێن، بەردەوامین لە فشارە سەربازییەکان و گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئێـ.ـران.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە هێرشەكاندا بنکەكانی چاودێری، ژێرخانی سەربازی، کۆگاکانی چـ.ـەکی ژێرزەمین و توانا دەریاییەکانی ئـ.ـێران بە ئامانج گیراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانی ئەمریکا لە هێرشەکاندا فڕۆکەی جەنگی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کەشتیی جەنگی و چەندین کەرەستەی دیکەی سەربازیی بەکارهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوار کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەوە دەستگیرکران

نووسینگەی سلێمانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان بڵاویکردەوە، چوار کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە دەستگیرکردووە. تاوانە رێکخراوەکان…
Total
0
Share