وەزارەتی بارزگانیی عێراق: لە ئەمڕۆوە سیستمی ئەلیكترۆنی فۆڕمی خۆراك کارادەکرێتەوە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە و بۆ ماوەی 10 رۆژ سیستمی ئەلیکترۆنی فۆڕمی خۆراک کارادەکرێتەوە.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی بازرگانیی عێراقدا هاتووە، بەمەبەستی پێدانی هەلێکی نوێ بەو خێزانانەی ناوی خۆیان لە سیستمی ئەلیکترۆنی فۆڕمی خۆراک تۆمارنەکردووە، لە ئەمڕۆوە و بۆ ماوەی 10 رۆژ سیستمەکە دەکرێتەوە کار.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاراکردنی سیستمەکە تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە تا ئێستا ناوی خۆیان تۆمارنەکردووە، لە دواتردا سیستمەکە بۆ قۆناغی دووەمی زیادکردنی ناو کارا دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: پارتی فشاردەکات بۆ لابردنی ئەو بڕگەیەی تایبەتە بە گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە

مستەفا سەنەد ئەندانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، پارتی فشاردەکات ئەو بڕگەیەی ناو پرۆژە یاسای بودجە لابەرێت کە…
Total
0
Share