عێراق لە پلەی هەشتەمی وڵاتانی عەرەبیدایە بۆ خەرجی لە بواری سەربازیدا

بەپێی دامەزراوەی GFPی جیهانی تایبەت بە بواری سەربازی، عێراق لە پلەی هەشتەمی وڵاتانی عەرەبیدایە بۆ بەرزیی خەرجییە سەربازییەکانی.

لە دوایین ڕیزبەندیی دامەزراوەکەدا، “کۆی خەرجیی ساڵانەی عێراق لە بواری سەربازییدا شەش ملیار دۆلارە، ئەم بڕە خەرجییە سەرجەم بوارەکانی کڕینی کەلوپەلی سەربازی و چاککردنەوە و موچەی خانەنشینی دەگرێتەوە”.

لە ڕیزبەندییەکاندا هاتووە، “عێراق لە پلەی 40ەمینی وڵاتانی جیهانە لە کۆی 139 وڵاتی جیهان و لە پلەی هەشتەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لە خەرجیی ساڵانەی بەرگرییدا و لەدوای هەریەکە لە سعودیە، ئیمارات، جەزائیر، میسر، کوەیت، عەمان و مەغریب دێت”.

ئاماژەبەوەشکراوە کە ئەمریکا لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکەدایە لەسەر ئاستی جیهان بە بڕی 740 ملیار دۆلار خەرجی ساڵانەی بەرگریی، دوای ئەو چین لە پلەی دووەمدایە بە 178 ملیار دۆلار و وڵاتی هندستان پلەی سێیەمی گرتووە بە 73 ملیار دۆلار.

بابەتی پێشتر

پێنج ئەفسانەکە بەڵگەن.. پێرێز ئابووری ڕیاڵ مەدرید بۆ ڕامۆس ناخاتە مەترسیەوە

بابەتی دواتر

بۆندی مەحاڵ .. لیڤەرپوڵ چاودێری دوو فەرەنسیەکەی لایپزیچ دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share