ڕیاڵ مەدرید کلاسیکۆی بردەوە و ناسناوەکەشی بەدەستهێنا

یانەی ڕیاڵ مەدرید ناسناوی خولی باسکەی ئیسپانیای (لیگا ئەندێسا) بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە چوارەمین یاریی زنجیرەی کۆتاییدا (81-74) شکستی بە بەرشلۆنەی ڕکابەری هێنا.

لە یاریگای هۆڵی (WiZink Center) لە مەدرید، یاریی چوارەمی زنجیرەی کۆتایی خولی باسکەی ئیسپانیا ئەنجام درا و ڕیاڵ مەدرید بۆ جاری سێیەم براوە بوو، بەو ئەنجامەش ناسناوەکەیان یەکلایی کردەوە و چاوەڕێی یاریی پێنجەم ناکەن کە بڕیار بوو چوارشەممەی داهاتوو لە یاریگای یانە کەتەلۆنییەکەدا بەڕێوەبچێت.

بەم سەرکەوتنە ڕیاڵ بە ئەنجامی (3-1) زنجیرەی کۆتایی بردەوە، ناسناوەکەشی گەڕاندەوە کە لە دوو وەرزی ڕابردوودا بەرامبەر باسکۆنیا باسکێت و بارسا لەدەستی دابوو.

ناسناوی ئەم وەرزە 36هەمینە لە مێژووی یانەی ڕیاڵ مەدرید، بەرامبەر بە 19 ناسناو بۆ بەرشلۆنەی.

هەروەها ئەمە دووەم ناسناوی ئەم وەرزەیە بۆ مێرینگی، دوای جامی سوپەری ئیسپانیا کە بە هەمان شێوە بەرامبەر بەرشلۆنە بەدەستیان هێنا.

بابەتی پێشتر

دکتۆر سەباح هەورامی: بڵاوبوونەوەی کۆلێرا کەمتەرخەمیی وەزارەتەکانی ئاو و شارەوانییە

بابەتی دواتر

سێ هاوڵاتی لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share