پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا تـ.ـەرمی ئەو کچە گەشتیارە عەرەبەی لە ئاوی زەڵمدا خنکا، دۆزرایەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا تیمەکانی بەرگریی شارستانی و هاوڵاتییانی خۆبەخشی سنووری خورماڵ و هەڵەبجە، لە هەوڵی دەرهێنانەوەی تەرمەکەدان.
ڕووقیەی تەمەن 11 ساڵ خەڵکی کەربەلایە، 11 ڕۆژ بەر لە ئێستا کەوتەناو ئاوی زەڵم لە سەیرانگەی ئەحمەد ئاوا، ئەمڕۆ تـ.ـەرمەکەی دۆزرایەوە.