وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی نێوان وەزارەت و لیژنەی سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بەهیچ شێوەیەك باسی پرسی مووچە نەكراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی كارەبا كەمال محمد ساڵح، وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سروشتیەكان بەوەكالەت لەگەڵ سەرۆك و جێگری سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی سامانە سروشتییەكان كۆبووەوە باس لەهەنگاوەكانی وەزارەت كرا كە بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی بەنزین و پاڵپشتیكردنی حكومەت بۆ هەرزانكردنی نرخی بەنزین.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەداخەوە بەناوی وەزیرەوە لەهەندێك بەیج و ئەكاونتی ساختەوە هەواڵێكی هەڵپەسێردراو بڵاوكراوەتەوە كە دوورە لە ڕاستییەوە و بە هیچ شێوەیەك لەكۆبوونەوەكە باسی پرسی مووچە نەكراوە و ناكرێت.