شارەزایەکی کەشناسی، ڕایگەیاند، خێرایی با زیاددەکات ئۆتۆمبێلەکانتان لە شوێنی سەلامەت ڕابگرن.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە شاری سلێمانی و دەوروبەری بای باکوور چالاکبووە، سبەینێ چوارشەممە و ڕۆژی پێنجشەممەش، چەقی چالاکیی باکە دەبێت .
وتیشی، لە ئیدارەی ڕاپەڕین، ناوچە شاخاوییەکان، سلێمانی، بەشێکی ناوچەی جیاجیای سنووری هەڵەبجە و باکووری گەرمیان و کەرکوک ، بای باکوور ناوبەناو چالاکدەبێت، بە گشتی خێرایی با 25 بۆ 50 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، هەندێک ناوچەش 40 بۆ 60 کیلۆمەتر دەبێت و بەپێی شوێن و کات گۆڕانکاری ڕوودەدات .
ئاماژەی بەوەشکرد، بای باکوور ئاسمانی شاری سلێمانی پاکدەکاتەوە لە تەپوتۆز و خۆڵبارین و دووکەڵی کارگەکان، هەندێک کات هەست بە فێنکیی تەواو دەکرێت .
ئەوەشی خستەڕوو، پێشنیارم بۆ هاوڵاتییان ئەوەیە تا بۆیان دەکرێت ئۆتۆمبێلەکانیان لە شوێنی سەلامەت ڕابگرن .
ئاماژەی بەوەشکرد، چالاکبوونی بای باکوور نیشانەی هاتنی شەپۆلی گەرمایە، لە ڕۆژی پێنجشەممە و هەینی پلەی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەڕێژەی 2 بۆ 3 پلە بەرزدەبێتەوە .