كەركوك.. لە دوو رووداودا حەوت ئەندامی دوو خێزان برینداربوون

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا لە سنووری كەركوك حەوت ئەندامی دوو خێزان برینداربوون و زیانیش بە ئۆتۆمبێلەكانیان گەیشت.

رووداوی یەكەم لە رێگای سەرەكیی داقوق-خورماتوو لە باشووری كەركوك لە ئاكامی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی تۆیۆتا/ پیكاب و هۆندا/سۆناتا-دا بووە و بەهۆیەوە سێ كەسی یەك خێزان برینداربوون، كە ژن و دوو منداڵن.

لە رووداوی دووەمدا كە لە نزیك یەكتربڕی یەنكجە لە داقوق بووە، ئۆتۆمبێلێكی مازدا وەرگەڕا و كەوتە دۆڵێكەوە، پاش بەریەككەوتنی لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان/ سێنترا.

بەهۆی ئەو رووداوەشەوە چوار كەس كە بە هەمان شێوە ئەندامی یەك خێزانن برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی داقوق لە باشووری كەركوك كران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بەرامبەر وەرنەگرتنی بەشەخۆراک هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراکی سلێمانی، لەبەرامبەر وەرنەگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات. کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراکی…
Total
0
Share