ئاسایشی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، هێزەكانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا باندێكی بازرگانییكردنیان بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاسایشی ڕاپەڕین بڵاویكردووەتەوە، “لە درێژەی كارو چالاکیەكانی هێزەکانمان لە یاریدەدەرێتی ئـاسایشی حاجیاوا و بە هەماهەنگی و سود وەرگرتن لە زانیاری و بەدواداچوونی بەشی ماددە هۆشـبەرەکانی بەڕێوبەرایـەتیمان مـەفرەزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا تـوانیـان لـە شەوی 2022/6/15 بـاندێکی بـازرگـان و ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن”.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، “باندەكە پێکهاتبوون لە پێنج پیاو و ژنێک لە قەزای حاجیاوا، بڕێک مـاددەی هۆشبەریان لـە جۆری کریستاڵ و هێرۆینیان پێ گیراوە لەگەڵ کـەل و پەلی کێشان و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جـۆری کـەمۆڵـە و سیم و نێرگەلە و ئامێرەکانی پەیوەندیی کردن”.
ڕوونیشیكردووەتەوە، بـە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی حـاجـیاواش پـەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە تۆمەتبارن بەپێی ماددەی 30 لە یـاسـای مـاددە هـۆشـبەرەکـان و کـارتێکەرە عەقڵیەکان لێکۆڵینەوە بەردەوامە.