لیڤەرپوڵ تەنها بە نونێزەوە ناوەستێت

ئیدارەی یانەی لیڤەرپوڵ هەوڵەکانی بە ئاراستەی مارکۆ ئاسینسیۆ، ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەستپێکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی “دەیلی ئێکسپرێس”، داروین نونێز دەبێتە جێگرەوەی سادیۆ مانێ، کە لە یانەی بایرن میونشنەوە نزیکە، بەڵام ئەو گواستنەوەیە تاکە بۆندی واژۆکراوی لیڤەرپوڵ نابێت و هەوڵەکانیان بە ئاراستەی مارکۆ ئاسینسیۆ دەست پێکردووە.

ئاسینسیۆ لە یانەی شاهانە دەرفەتی یاریکردنی بە شێوەی سەرەکی پێنەدراوە، هەروەها ئیدارەی ڕیاڵ پێداگریی لەسەر بەردەوامبوونی ناکات.

بەپێی سەرچاوەکە، لیڤەرپوڵ جگە لە سادیۆ مانێ، دیڤۆک ئۆریگی بەلجیکی لەدەستداوە و ئەوە ناچاریان دەکات بۆ وەرزی داهاتوو لە بری هێرشبەرێک دوو هێرشبەر بکڕن بۆ پڕکردنەوەی کەلێنەکان و زیادکردنی چڕی لە پێکهاتەی یۆرگن کلۆپ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) له‌ فاینه‌ڵی په‌ناڵتییدا لیڤه‌رپوڵ نۆیه‌م جامی کاراباوی به‌رزکرده‌وه‌

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی، یاریی کۆتایی جامی ڕایه‌ڵه‌ی یانه‌ ئینگلیزییه‌کانی له‌ چێڵسی برده‌وه‌ و یه‌که‌م ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا.…
زیاتر ببینە

پۆیرێر ماگریگۆری دووچاری پێکانێکی قورس کرد و “تریلۆجی” لێبردەوە

ڕوبەڕوبوونەوەی ئاگرینی نێوان داستن پۆیرێری ئەمریکی و کۆنۆر ماگریگۆری ئێرلەندی ئەنجامدرا، پۆیرێر بە بڕیاری ناوبژیوانان بردنەوەی بەدەستهێنا. بەرەبەیانی…
Total
0
Share