تەرمی شەهیدەكانی بۆردوومانەكەی توركیا لە كەلار برانەوە ڕۆژئاوا

تەرمی شەهیدەكانی بۆردوومانەكەی توركیا لە كەلار ئەمڕۆ لە مەراسیمێكدا گەڕێندرانەوە ڕۆژئاوای كوردستان.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی شەهید “فەرهاد شبلی”، جێگری هاوسەرۆكی ئەنجوومەنی بەرێوەبەری خۆبەرێوەبەری و هاوڕێكانی دیكەی لە پزیشكی دادی سلێمانی وەرگیرانەوە و لەڕێورسێمێكدا بەرەو ڕۆژئاوای كوردستان بەڕێكران.

لە مەراسیمەكەدا بەشداربووان بەبەردەوامی دروشمەکانی “شەهید نامرێ” یان دەوتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، هەینی ڕابردوو فەرهاد شبلی و هاوڕێكانی لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەكانی توركیا لە كەلار كرانە ئامانج بەهۆیەوە چوار كەس لە ئۆتۆمبێلەكەدا شەهید بوون و كەسێكی دیكەش بریندار بوو.

بابەتی پێشتر

ئەنجامی پشکنینەکان پشتڕاستیکردەوە.. سکچوون و ڕشانەوەکەی سلێمانی کۆلێرایە

بابەتی دواتر

سامانە سروشتییەكان بەڵێنی دادپەروەری لە دابەشكردنی بەنزین بەسەر شارەكاندا دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبوو ئەو کارەساتەی بەسەر هەڵەبجەدا هات، وانەیەکی مێژوویی و پەندێکی گەورە بووایە بۆ ئێمەی کورد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە ساڵرۆژی جینۆسایدی هەڵەبجەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “ئەمڕۆ و هەموو…
Total
0
Share