تەندروستیی سلێمانی: بۆ 50 نەخۆش تەنها دوو کارمەندمان هەیە

 

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان لە سلێمانی ئاشکرایکرد، ژمارەی نەخۆشیان زۆرە و کارمەندیان کەمە، بەجۆرێک بۆ هەر 50 نەخۆشێک تەنها دوو کارمەندیان هەیە.

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە نەخۆشخانەکەیان 138 منداڵ داخڵکراون کە 90یان تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون.

دکتۆر پشدەر لەبارەی زۆریی نەخۆشەوە دەڵێت، “بەداخەوە زۆرینەی قاوسەکانمان پڕبوون”.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان ئاماژەی بە کەمی پەرستار و کارمەند کردووە لە نەخۆشخانەکەیان و ڕایگەیاندووە، ” ژمارەی کارمەند و پەرستارمان زۆر کەمە، بەجۆرێک هەر قاوشەی تەنها دوو کارمەندمان هەیە کە زۆربەی کات نزیکەی پەنجا نەخۆشیی تێدایە”.

داوا لە کەسوکاری منداڵانی نەخۆش دەکات کە هاوکارییان بکەن بۆئەوەی پێویستیان بە نەخۆشخانە تایبەتەکان نەبێت و دەڵێت، ” کارمەند و پزیشکەکانمان زۆر ماندوون”.

بابەتی پێشتر

دەستەی تەحریری شام چەند ناوچەیەك لە عەفرین كۆنتڕۆڵدەكات

بابەتی دواتر

ئەنجامی پشکنینەکان پشتڕاستیکردەوە.. سکچوون و ڕشانەوەکەی سلێمانی کۆلێرایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی ڤاکسیندا لەپەیوەندیداین بۆ دابینکردنی بڕی تەواو بۆ هەرێم

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی گەیشتنی یەکەم کاروانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بە هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند…
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی هیوا: ئەگەر کێشەی دەرمان چارەسەر نەکرێت، هەموو کەرتی تەندروستی تووشی کێشە دەبێت

دکتۆر یاد نەقشبەندیی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایگەیاند، لەئێستادا کێشەی دەرمان لە نەخۆشخانەكە دروستبووە، ئەگەر گرفتە سەرەكییەكەی دەرمانیش چارەسەر…
Total
0
Share