دیلان غەفور: بۆ بودجەی ساڵی 2027 شێوازی داڕشتنی بودجەی عێراق دەگۆڕێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بۆ بودجەی ساڵی 2027 شێوازی داڕشتنی بودجەی عێراق دەگۆڕێت و شەفافیەت زیتار دەبێت.

دیلان غەفور، وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، حکومەت و وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریانداوە بۆ ساڵی نوێی دارایی، شێوازی داڕشتنی بودجە بگۆڕێت، واتە چیتر بە نووسراوی سەر لاپەڕە نابێت، بەڵکو دەبێتەوە شێوازێکی دیجیتاڵی و کۆمپیتەری.

دیلان غەفور لەبارەی هۆکاری گۆڕینی شێوازی داڕشتنی بودجەوە ئاشکرایکرد، چیتر لە دونیادا بۆ داڕشتنی بودجە پەیڕەوی لەم شێوازە کۆن و کلاسیکییە ناکرێت و عێراقیش لەو ڕووەوە پێویستی بە نوێبوونەوە هەیە کە لەگەڵ دونیای ئەمڕۆدا بگونجێت، سەرەتا لە چەند پارێزگا و وەزارەتێک بە شێوازی ئەزموونی دەستپێدەکات.

باسی لەوەشکرد، جیا لەوەش، لە ڕێگەی ئەم شێوازە نوێیەی داڕشتنی بودجەوە، شەفافیەت زیاتر دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارەکەی بازاڕی زێڕنگەرانی ده‌ستگیركرد

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نووسینگه‌ی‌ ناوبازاڕی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد کە له‌چه‌ند دووكانێكی‌ زێڕنگه‌ر‌ دزی‌ كردووه‌.…
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق: سەرجەم پابەندییە داراییەکانمان بەرامبەر ھەرێم جێبەجێکردووە

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرجەم پابەندییە داراییەكانمان بەرامبەر هەرێمی كوردستان جێبەجێكردووە، بەڵام هەرێم داهاتی نەوت و نانەوتی رادەستنەكردووە.…
Total
0
Share