كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەرگای ڕۆیشتنی دانەخستوە و بە بەڕێوەبەری كارەكانی وتووە گەر گرێبەستێكی گەورە هاتە بەردەمت تاوتوێی بكە.
پێگەی ریپەبلیكا ئاشكرایكردووە، ڕۆناڵدۆ خۆی لە پلانەكانی تین هاگی ڕاهێنەری نوێدا نابینرێت.
سەرباری ئەوەی چەند جارێك جەختی كردۆتەوە لەوەی ڕۆناڵدۆ گۆڵكارێكی گرنگ دەبێت بۆ یانەكەیان.
ریپەبلیكا ئاماژەی بەوەداوە كە ڕۆناڵدۆ دڵتەنگە بەوەی مانچستەر یونایتد لە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو یاریی ناكات و دەیەوێت یانەیەكی نوێ بدۆزێتەوە.
ئەو پێگەیە باسیشی لەوە كردۆتەوە رۆناڵدۆ چاوەڕێی گرێبەستێگی گەورە دەكات بۆ ئەوەی ڕیزەكانی یانەی مانچستەر یونایتد جێبهێڵێت، بەڵام گەر هیچ گرێبەستێكی پێنەگەیشت، دەمێنێتەوە.