نەوت و كانزاكانی سلێمانی: ڕەنگە دابەشكردنی بەنزین دوابكەوێت و لەشەویشدا بێت هەر بە شۆفێران دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی هۆكاری دابەشنەكردنی بەنزینە 800 دینارییەكە ئاشكرادەكات و جەختدەكاتەوە لە شەویشدا بێت بەنزینەكە دابەشدەكرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی تێیدا هاتووە، “وەك پێشتر ڕامانگەیاند ئەمڕۆ بەنزینی نوڕماڵ بەنرخی 800 دینار لەناو شاری سلێمانی و دەرەوەی شار لەو بەنزینخانانەی دیاریكراون دابەشدەكرێن و ڕۆژانەش بەردەوامدەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە،” دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتییان كە هەر بابەتێك لەسەر بەنزین و سووتەمەنی هەبێت لە پەڕەی سەرەكیی نەوت و كانزاكانی سلێمانییەوە بڵاودەكرێـنەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، “ڕەنگە ڕۆژانە دابەشكردنی بەنزین دوابكەوێت، بەڵام دابەشدەكرێت ئەگەر لەشەوانیشدا بێت كە هۆكارەكەی درەنگ باركردن و درەنگ گەیشتنیانە بە بەنزینخانەكان كە بەدەرە لەدەسەڵاتی ئێمە و ئەو كۆمپانیایانەی ئەو كارە دەكەن هیوادارین بتوانن چارەسەری ئەو گرفتانەش بكەن”.

بابەتی پێشتر

لە دهۆك چوار جادووگەر دەستبەسەركران

بابەتی دواتر

ڕوونكردنەوەیەك لە فەرمانگەی ئاوی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share