لە دهۆك چوار جادووگەر دەستبەسەركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆك دەستگیركردنی چوار جادووگەری ڕاگەیاند.

هێمن سلێمان، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، چوار جادووگەر لە گەڕەكە جیاوازەكانی دهۆك بە بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستبەسەركراون.

ئاشكرایكرد، ئەو كەسانە دانیانناوە بە كارەكەیاندا و ڕایانگەیاندووە، “درۆیان لەگەڵ هاوڵاتییاندا كردووە بە ناوی شێخ و مەلاوە  نووشتەیان ئامادەكردووە”.

بابەتی پێشتر

بەریتانیا دامەزرێنەری ویكلێكس ڕادەستی ئەمریكا دەكات

بابەتی دواتر

نەوت و كانزاكانی سلێمانی: ڕەنگە دابەشكردنی بەنزین دوابكەوێت و لەشەویشدا بێت هەر بە شۆفێران دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share