دژەتیرۆری كوردستان بڵاویكردووەتەوە، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا ئۆتۆمبێلێكی”پەكەكە”یان كردووەتە ئامانج و چوار كەس شەهیدبوون.
دژە تیرۆری كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری jeep لە نزیك سایلۆی كەلار لە لایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیاوە كرایە ئامانج و بەهۆیەوە چوار لە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە سووتاون و گیانیان لەدەستدا و یەكێكی دیكەش لەسەرنشینەكان برینداربووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە”پەكەكە” بوون.