وەزارەتی پێشمەرگە: بەرپرسێكی داعش لە سوریا دەستگیركرا

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، هێزەكانی هاوپەیمانان ئۆپەراسێۆنێكی تایبەتیان لە سوریا ئەنجامداوە و بەرپرسێكی داعش-یان دەستگیركردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا هاتووە، هێزەكانی هاوپەیمانان لە سوریا ئۆپەراسێۆنێكی تایبەتیان لەسوریا ئەنجامداوە و بەرپرسێكی داعش دەستگیركراوە كە پێشتر داواكرابووە كە ناوی “هانی ئەحمەد كوردی”ە، بە “والی ڕەققە” ناسراوە و پسپۆڕی دروستكردنی بۆمب و تەقەمەنییەكان بووە و یەكێك بووە لە گەورە سەركردەكانی داعش لە سوریا.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئۆپەراسیۆنەكەی هاوپەیمانان پلانێكی هەستیاری بۆ دارێژراوە، بەو پێیەی كەمترین زیانی لەنێو خەڵكی سڤیل و تەنانەت هێزەكانی هاوپەیمانانیشدا هەبووە.

هاوكات ژەنەرال مایكڵ ئێریك كوریلا، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی ناوەندی ئەمریكی ڕایگەیاندووە، بەردەوامدەبین لە پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

بانكی ناوەندیی عێراق 17 ترلیۆن دیناری بۆ وشكەساڵی تەرخانكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست: بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینەوە مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەست دابەشنەكرا

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، دابەشنەكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەست بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینە بووە لە بانكەكاندا.…
Total
0
Share