بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە ئەمرۆِ هەینی، بەنزین بە نرخی 800 دینار لە چەند بەنزینخانەیەكی ناوشار و دەرەوەی شاردا دابەشدەكرێـت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی تێیدا هاتووە، بەنزین بە نرخی 800 دینار لە بەنزینخانەكانی ناوشار لە بەنزینخانەی (مژدە، برایەتی و هەڵەبجە لە تانجەرۆ) بۆ ئۆتۆمبێلی تاكسی ژمارە جووت دەبێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە تاسڵوجە بە پاسی هێڵەكان دەدرێت و لە هەریەك لە بەنزینخانەكانی ( بەكرەجۆ، شاوان، دۆڵەڕووت و كانی گۆران) بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی ژمارە جووت دەدرێـت.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكە داهاتووە، بەنزینخانەی كازیوە بۆ تاكسی هێڵەكانی دەرەوەی شار و بە ژمارەی جووت دەدرێـت، لە دەرەوەی شار لە بەنزینخانەكانی (بازیان، فام، كێوەڕەش، پێشەنگ، كەنجارە، شاهۆی پێنجوێن، هەڵۆ لە چوارتا، كوردستانی گەورە لە دەربەندیخان. یاوەر، بامۆكی دوكان، میر لە كفری و لە كەلار)بەنزینەكە دابەشدەكرێن.