هەڤاڵ ئەبوبەكر: لەسبەینێوە بەنزین بە نرخی 800 دینار دابەشدەكرێت

پارێزگاری سلێمانی بڵاویكردووەتەوە،لە لەسبەینێوە بەنزین بە نرخی 800 دینار بۆ هەر لیترێك لە 33 بەنزینخانە دابەشدەكرێت.

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دیوانی پارێزگا لەگەڵ ئەحمەد موفتی، بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی هاوڕێی كۆبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، گفتوگۆ لەسەر چۆنیيەتی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی حكومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی بەنزینی نۆڕماڵ بە نرخی 800 دینار بۆ لیترێك كرا و بڕیار درا لە سبەینێوە ڕۆژانە لە 33 بەنزینخانەی سنووری پارێزگای سلێمانی، دەست بە دابەشكردنی بڕی زیاتر لە ملیۆنێك لیتر بەنزین بكرێت و لەسەرەتای ئەم پڕۆسەیەدا كاری لە پێشینەیان دابینكردنی بەنزینە بۆ ئۆتۆمبێلی تاكسی و هێڵەكانی گواستنەوەی گشتی و دواتر هەموو ئۆتۆمبیلی تایبەت دەتوانێت سوودمەندبێت.
هاوكات بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكان و لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت ڕاسپێردران بە چاودێریكردنی وردی بڕ و كوالیتی و نرخ و دابەشكردنی بەسەر بەنزینخانەكاندا، بەشێوەیەك كە بە كوالیتی باش بگاتە شۆفێران.
لەهەمانكاتدا جەخت لەسەر هەموو كارئاسانییەكی كارگێڕی و دارایی و تەكنیكی بۆ هێنانی بەنزینی بازرگانی لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان لە لایەن بازرگانانەوە بە مەرجی پاراستنی كوالیتی كرایەوە.
بڕیار دراوە سبەینێ هەینی لەسەر بنەمای ژمارەی تاك و جووت دەست بە دابەشكردنی بەنزین لە تەواوی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەریدا بكرێت.
بابەتی پێشتر

سەدر ئەنجومەنێكی بۆ بەڕێوەبردنی كاروباری دامەزراوەكانی ڕەوتەكەی پێكهێنا

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: بەهانە بۆ نەدانەوەی مووچە پاشەكەوتكراوەكان دەهێندرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی زێر زیاتر بەرزبووەوە

لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی زێر بەرزبووەتەوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات. دلێر تاهیر لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە…
Total
0
Share