لە ئۆپەراسیۆنەكەی چیای جویدا 62 سەربازی سوپای توركیا كوژران

هەپەگە كوژرانی 62 سەربازی سوپای توركیای لە چیای جودی ڕایگەیاند و ئاشكرایدەكەن كە پێشتر داوامان لە سوپای توركیا كردووە خۆیان ڕادەستبكەن.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل – هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لە ئۆپەراسیۆنێكدا 62 سەربازی سوپای توركیا لە مەتینا و زاپ كوژراون و هێزەكانی هەپەگە هیچ زیانێكی گیانیان نەبووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، هێزەكانی سوپای توركیا لە چیای جودی هەوڵیانداوە پێشڕەوی بكەن و شكست بە پەلامارەكەیان هێندراوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سوپای توركیا 14جار بە فڕۆكە و 26 جار بە هەلیكۆپتەر و ١١ جار بە چەكی كیمیایی ناوچەكانی گەریلایان بۆردومانكردووە.

هەپەگە ئاشكراشیكردووە، “داوا لە هێزەكانی سوپای توركیا كراوە “خۆیان بەدەستەوە بدەن” پاش بانگەوازەكە هەڵاتن و هێزەكانمان لە دوو قۆڵەوە هێرشیانكردە سەریان 12 سەربازیان كوژراون و تێكرا لە ئۆپەراسیۆنەكەی چیای جودیدا 62 سەربازی سوپای توركیا كوژروان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسینگەی سودانی: رێككەوتن بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كرا

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیەنراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیران و لایەنەكانە براوەكانی كەركوك بڵاوكردەوە و دەشڵێت، “رێككەوتن كرا…
زیاتر ببینە
3

قوباد تاڵەبانی: پێویستە وەزارەتی پێشمەرگە لە ململانێ سیاسییەکان دووربخرێتەوە

لەمیانەی پێشوازیكردنیدا لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانان قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت،پێویستە وەزارەتی پێشمەرگە دووربخرێتەوە لە ململانێ و ناکۆکییە سیاسییەکان. قوباد…
Total
0
Share