باندێك 131 ملیۆن دیناریان لە ژنێك دزی

پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەغداد ڕایگەیاند، باندێك 131 ملیۆن دیناریان لە ژنێك دزیوە و دەستگیركراون.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەغداد ڕایگەیاند، ژنێك دوای وەرگرتنی پارە لە یەكێك لە بانكەكان، لەلایەن باندێكەوە دزی لێكراوە.

ئاشكرایكرد، باندەكە 131 ملیۆن دیناریان لە ژنەكە دزیوە و بەپێی دانپێدانانی تۆمەتبارەكان كە ژمارەیان چوار كەسە، چاودێریی ژنەكەیان كردووە و دوای وەرگرتنی پارەكە، بە ئۆتۆمبێل ڕێگەیان لە ئۆتۆمبێلەكەی گرتووە و لەژێر هەڕەشەی چەكدا پارەكەیان لە ژنەكە و ئەو شۆفێرەی لەگەڵیدا بووە دزیوە.

پۆلیس دەڵێت، دوای ئاگاداركردنەوەی هێزە ئەمنییەكان، مەفرەزەیەكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەغداد توانیویانە ئەندامانی باندەكە دەستگیربكەن و دانیان بە ئەنجامدانی تاوانەكەدا ناوە.

بابەتی پێشتر

فیلیپس دەبێتە دووەم گەورە گرێبەستی سیتی

بابەتی دواتر

لە ئۆپەراسیۆنەكەی چیای جویدا 62 سەربازی سوپای توركیا كوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share