ماكرۆن داوای ڕاگرتنی جەنگی ئۆكرانیا و ڕوسیا دەكات

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا دەڵێت، پێویستە ئۆكرانیا گفتوگۆ لەگەڵ ڕوسیادا بكات و جەنگ ڕابگرن.

ماكرۆن لە دوێنێ سێشەممەوە بە سەردانێك لە ڕۆمانیا و مۆلدۆڤا-یە و پێشبینیدەكرێت سبەینێ پێنجشەممە لەوێوە بە هاوڕێیەتی ئۆلاف شۆلتز ڕاوێژكاری ئەڵمانیا و ماریۆ دراغی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا بچێتە ئۆكرانیا.

بەپێی سەرچاوەكان كە زانیارییان لە دوو دیپلۆماتكار وەرگرتووە، سەرۆكی فەرەنسا لە سەردانەكەیدا بۆ ڕۆمانیا ڕایگەیاندووە، “پێویستە ئۆكرانیا گفتوگۆ لەگەڵ ڕوسیادا بكات وەك هەوڵێك بۆ ڕاگرتنی جەنگ”.

لە سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا، فەرەنسا وەك وڵاتانی تری خۆرئاوای ئەوروپا پشتیوانیی ئۆكرانیای كردووە و چەك و تەقەمەنیی بۆ ناردووە.

لەسەر ئاستی سیاسی و دیپلۆماسی، ئیمانوێل ماكرۆن پشتیوانی ئۆكرانیا و سەرۆكەكەی بووە و ئەمە جاری یەكەمە ماكرۆن پێشنیازی گفتوگۆ لەگەڵ ڕوسیادا بۆ ئۆكرانیا بكات.

بابەتی پێشتر

دژەتیرۆری كوردستان: ئەو درۆنەی كەوتەخوارەوە بۆ چاودێریی ناوخۆییە و بەهۆی هەڵەی تەكنیكییەوە بووە

بابەتی دواتر

پاریس بەدوای جێگرەوەی ڕامۆس-دا دەگەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share