باوەڕ دەکەیت یان نا؟ بەرشلۆنە بە پارەی مۆندیال بەرگریکارێک دەکڕێت

یانەی بەرشلۆنە سوودی دارایی لە مۆندیالی قەتەر وەرگرتووە، ئەو بڕەش کە بەدەستیهێناوە لە کڕینی بەرگریکارێکدا بەکاردەخرێت.

بەپێی یاسای کارپێکراوی (فیفا)، فیدراسیۆنەکە لە چێوەی بەخشینەکانی مۆندیالدا بڕێک بە هەر یانەیەک دەبەخشێت لەپای بەشداریکردنی یاریزانەکانی لە چالاکییە نێودەوڵەتییەکان، یانەی بەرشلۆنەش یەکێکە لەو یانانە کە زۆرترین سوود لە بەخشینەکانی (فیفا) وەردەگرێت.

“موندۆ دیپۆرتیڤۆ” نووسیویەتی، پاڵپشت بەم یاسایە، بەرشلۆنە ئەم بڕە پارانە بەدەستدەهێنێت:

3.88 ملیۆن یورۆ بەرامبەر یاریکردنی 17 یاریزانی یانەکە لە مۆندیال.

117.216 هەزار یورۆ بەهۆی یاریکردنی مێسی (لە گرێبەستی پێشوویدا ئەو بەندە جێگیرکراوە).

146.520 هەزار یورۆ بەهۆی یاریکردنی گریزمان.

117.216 بەهۆی مارتین برەیزوایت.

119.658 بەهۆی سێرجینیۆ دێست.

65.934 بەهۆی لوک دی یۆنگ.

85.470 بەهۆی عەبدی زەلزولی.

43.956 بەهۆی دانی ئالڤێس.

ئەم داهاتانەش سەرجەمیان بە پاکێجێک کۆدەکرێنەوە، دواتر لە گواستنەوەی یاریزانێک بۆ باڵی ڕاستی بەرگریکردن بەکاردەخرێتەوە.

بابەتی پێشتر

برای یەكدین.. سێ تیرۆریست دەستگیركران

بابەتی دواتر

ڕاهێنەری فەرەنسا، بنزیمە بۆ یاریی کۆتایی دەگەڕێنێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share