ڤێرنەر کێشەی سەرەکی چێڵسی و هۆکاری ئەنجامە خراپەکان ئاشکرادەکات

هێرشبەری ئەڵمانی یانەی چێڵسی، تیمۆ ڤێرنەر ڕەخنەی توند لە هێڵی بەرگری یانە ئینگلیزیەکەی دەگرێت و دووپاتیدەکاتەوە، بەو ئاستەوە ناتوانن کێبڕکێ بۆ نازناوەکان بکەن.

هێرشبەرە ئەڵمانییەکە لە دوای یەکسانبوونی بلوزی لەندەن بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر ساوزامپتن، بە ڕۆژنامەی دەیلی میرەری ڕاگەیاند، ” نازانم کێشەمان لە هێڵی بەرگری هەیە یان نا، بەڵام لە کۆتا سێ ڕوبەڕوبوونەوەی پریمەرلیگ شەش گۆڵمان لەسەر تۆمارکراوە، ئێمە هەرگیز نەماندەویست ئەوە ڕووبدات”.

هەروەها دەڵێت، ” ئێمە چێڵسین و دەمانەوت نازناوەکان بەدەستبهێنین، لە ئەڵمانیا دەڵێین بەرگری نازناوەکان دەچنێتەوە، ئەوەش بۆچوونێکی ڕاستە، کاتێک لە ڕوبەڕوبوونەوەکاندا گۆڵی زۆرمان لەسەر تۆماربکرێت، مەحاڵە بتوانین دەستکەوتەکان بچنینەوە”.

لە یەکێکی دیکە لە وەڵامەکانیدا دەڵێت، ” بەڕای من دەبێت خوێندنەوەی دیکە بکەین لەسەر تۆمارکردنی شەش گۆڵ لە سێ یارییدا لەسەر یانەکەمان، ڕێژەیەکی زۆرە و نابێت بەم بارودۆخە بەردەوامبێت، پێویستە باشتر دەرکەوین”.

لێدوانەکانی ڤێرنەر بە ئاشکرا دەریدەخات، کە هێرشبەرانی یانە لە ئاستی هێڵی بەرگری ڕازینین، بەڵکو لێدوانەکانی ڤیرنەر پەیامێکە بۆ فرانک لامپاردی ڕاهێنەر و پێکهاتەی بەرگری بلوزی لەندەن تاوەکو بە زووترین کات کێشەکان چارەسەربکەن، ئەگەرنا لەم وەرزەدا ناتوانن ململانێی یانە گەورەکانی دیکە بکەن بۆ نازناوی پریمەرلیگ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاریی نێوان عێراق و ئێران جارێکی دیکە پرسی مافی هاندەرانی ژنانی ئێرانی هێنایە پێشەوە

دەیان ساڵە نیگەرانییەکان لەبارەی ئامادەنەبوونی هاندەری ژن لە یارییەکانی تۆپی پێدا لە ئێران بە چەندین شێواز دەردەبڕدرێن، جارێکی…
Total
0
Share