سبەینێ لە هەولێر بڕە پارەیەك بە مامۆستایان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی ھەولێر بڵاویكردووەتەوە، سبەینێ پارەی چاودێریی مامۆستایان بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 ی تایبەت بە خولی یەكەم و دووەم خەرجدەكرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر تێیدا هاتووە، سەرجەم بەڕێوەبەری خوێندنگەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی پەروەردەی هەولێر ئاگاداردەكەینەوە سبەینێ چوارشەممە، سەردانی دیوانی پەروەردە ⁄ بەشی ئەزموونەكان بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی چاودێریی ھۆڵی ئەزموونە گشتییەكان بۆ مامۆستایان تایبەت بە ساڵی خوێندنی 2020-2021 كە تایبەتە خولی یەكەم و دووەم.

بابەتی پێشتر

سوپای عێراق كوژرانی هەشت چەكداری داعشی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

تەندروستیی هەولێر ڕوونکردنەوەی لەبارەی شەڕی نێو نەخۆشخانەی فریاکەوتن دا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share