سوپای عێراق كوژرانی هەشت چەكداری داعشی ڕاگەیاند

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزەچەكدارەكانی عێراق كوژرانی هەشت چەكداری داعشی لە  ڕۆژئاوای سەڵاحەدین ڕاگەیاند.

یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزەچەكدارەكانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ڕێگای سێ هێرشی ئاسمانیەوە هەشت چەکداری داعش کوژراون.

باسی لەوەشكردووە، هێرشەكەیان لە چێوەی ئۆپەراسیۆنی “وادی سەرسار”ە، كە ماوەی چەند ڕۆژێكە لە هەریەک لە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکوک و سەڵاحەدین دەستپێكردووە.

یەحیا ڕەسوڵ، جەختیشی كردووەتەوە ئۆپەراسیۆنەكەیان لەو ناوچانە بەردەوامیی دەبێت تاوەكو پاشماوەكانی چەكدارانی داعش لەناوببەن.

ماوەیەكە جموجۆڵەكانی چەكدارانی داعش زیادیكردووە و سوپای عێراقیش كێوماڵكردنی ئەو ناوچانەی دەستپێكردووە كە داعش چالاكی تێدا ئەنجام دەدەن.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی ڕاپەرین دەستگیركردنی سێ كەسی بەتۆمەتی فێڵكردن ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

سبەینێ لە هەولێر بڕە پارەیەك بە مامۆستایان دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share