بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین لە سلێمانییەوە ڕێوشوێنێكی بەپەلە دەگیرێتەبەر

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، نوێنەرانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بە مەبەستی گرتنەبەری چەند ڕێكارێك بۆ بەرگرتن لە زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین سەردانی پارێزگای هەولێر دەكەن بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حكومەت و وەزیری سامانە سروشتییەكان كە ئێستا بە وەكالەت ئەو پۆستە بەرێوەدەبات.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی دەیانەوێت لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتییەكان كۆبوونەوە ئەنجامبدەن سەبارەت بەوەی كە بۆچی نەوتی خاو بە پاڵاوگەی كار دەدرێت و بە پاڵاوگەكانی سلێمانی نادرێت كە ئەوەش وایكردووە بەنزینی 690 دیناری لە سلێمانی وەك پێویست دابەشنەكرێت و نرخی بەنزین زیاتر بەرزببێتەوە .

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەگەر لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێم لەسەر ئەو پرسە نەگەیشتنە ڕێككەوتن لەڕێگەی نوێنەرە كوردەكانەوە لە بەغداد هەوڵدەدەن چارەسەرێكی دیكەی بۆ بدۆزنەوە.

بابەتی پێشتر

‎حكومەتی عێراق بڕیاریدا دەرچووی بەشە پزیشكی و تەندروستییەكان دابمەزرێنێت

بابەتی دواتر

ئەمین بابەشێخ: یەكێتی خۆی بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادەكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share