ئەنچیلۆتی بڕیارە قورسەکە دەدات

بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید تاوتوێی چارەنووسی سێ هێرشبەریان کردووە، تاوەکو ئێستاش پێگەیان بۆ وەرزی داهاتوو یەکلایی نەبووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئەنتۆن میانای ڕۆژنامەنووس لە ئێزگەی “کادینا سێر”، لوکا یوڤیچ دەرگای بەڕووی یانە داواکارەکانیدا دانەخستووە، بەڵکو ئامادەیی دەربڕیوە لە ئەگەری بەدەست گەیشتنی گرێبەستێکی گونجاودا ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

لە بەرامبەردا ماریانۆ دیاز جەختی لە بەردەوامبوون کردووەتەوە، بەو مەرجەی ئەنچیلۆتی بۆ وەرزی داهاتوو دەرفەتی یاریکردنی پێبدات.

لە لایەکی دیکەوە بۆرخا مایوڕاڵ لە خواستن گەڕاوەتەوە و ڕایگەیاندووە، “ئامادەکارییەکانی سەرەتای وەرز لە مەدرید دەبم، بەپێی دۆخەکە بیر دەکەمەوە و بڕیار لە داهاتووم دەدەم.”

سەرچاوەکان پێیان وایە، یوڤیچ و ماریانۆ نەیانتوانیوە ببنە جێگرەوەیەکی باش بۆ بنزیمە، ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن بۆرخا مایوڕاڵ وەرزی داهاتوو چانسی یاریکردنی پێبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌ستێره‌کانی گواردیۆلا دێربی مانچسته‌ر-یان شینپۆش کرد

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 28ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی مانچسته‌ر یونایتد بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی مانچسته‌ر سیتی…
Total
0
Share