لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ڕاوەماسی دەستپێدەکاتەوە

 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین هەڵگرتنی قەدەغەی ڕاوەماسیی لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ڕاگەیاند و لە 16ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکاتەوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، لە 5ی ئازاری ئەمساڵدا قەدەغەی ڕاوەماسی ڕاگەیەندرا، لە کاتژمێر 12:00ی شەوی 15/16ی حوزەیران ڕاوەماسی دەستپێدەکاتەوە.

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگە، لەماوەی قەدەغەدا 116 ڕاوچی لەکاتی ڕاوەماسیدا دەستگیرکراون، سەدان ماسیی زیندووش گەڕێنراونەتەوە ناو ئاوەکان و سەدان ماسیی مردووش بەبڕیاری دادوەر بە زیادکردن فرۆشراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ ئەوەی ڕاوەماسی دەستپێدەکاتەوە، بەڵام دەبێت بەشێوەیەکی یاسایی بێت و نابێت وردەماسی ڕاوبکرێت، تەزووی کارەبا بۆ ڕاوکردن قەدەغەیە، سەرجەم ماددە ژەهراوییەکان قەدەغەن، تۆڕی بچووک قەدەغەیە.

پۆلیسی دارستانی ڕاپەڕین لەماوەی ئاساییبوونەوەی ڕاوەماسیدا سێ خاڵی جێگیری لە سنووری پشدەر و زێی بچووک دیاریکردووە کە پارێزگاریکردن لەو ماسییانەی کاتی زاوزێیان ماوییەتی و ڕێگەنادات بە ڕاوکردن لەو سێ شوێنەدا.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ یەكەم كاروانی كۆچبەران لە بەریتانیاوە بۆ ڕواندا دەگوازرێتەوە

بابەتی دواتر

نزیكەی هەزار شەهیدی ساختە ئاشكرابوون و 45 ملیار دینار گەڕاوەتەوە خەزێنەی حکومەت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی عومرە بەرزدەبێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، “لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵدا نرخی رێوڕەسمی تایبەت بە عومرە بەرزدەبێتەوە…
Total
0
Share