پۆلیسی ڕاپەڕین دەنگۆی هەڵاتنی سلێمان هەڵشۆیی ڕەتدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە، کە باس لە هەڵاتنی سلێمان هەڵشۆیی دەکەن لە زیندان، ڕایگەیاند، ناوبراو لەئێستادا لە گرتن و گواستنەوەی ڕاپەڕینە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

لە ماوەی ڕابردوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی هەڵاتنی سلێمانی هەڵشۆیی لە زیندان بڵاوبووەوە، ئەمەش نیگەرانی و دڵەڕاوکێی لای ئەو کەسانە دروستکرد، کە مامەڵەیان لەگەڵدا كردووە و پارە و موڵکیان پێداوە.

لەو بارەیەوە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لەلایەن بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتیمان، سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەین لەدژی خاوەنی ئەو پەیج و ئەکاونتانەی دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست بڵاودەکەنەوە بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان”.

پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت، “سلێمان هەڵشۆیی بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لەئێستاشدا لە گرتن و گواستنەوەی ڕاپەڕینە و تەندروستیی زۆر باشە، لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی وەفدێكی دەم پارتی بۆ بینینی عەبدوڵا ئۆجەلان دەچێتە ئیمراڵی

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە، سبەینێ وەفدێكی دەم پارتی بۆ بینینی عەبدوڵا ئۆجەلان دەچینە ئیمراڵی. رۆژنامەی سەباحی توركی بڵاویكردەوە، دەسەڵاتدارانی…
Total
0
Share