كەمێك لەمەوبەر کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی و چێوەی ھەماھەنگی و ھاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتیی موسەننا سامەڕائی دەستیپێکرد.
كۆبوونەوەكە لە نووسینگەی تایبەتیی نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەڕێوەدەچێت و بەشێك لە پەرلەمانتارە سەربەخۆكانیش بەشدارن.
ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكایەتیی شاندێكی یەكێتی گەیشتە بەغداد.
سەردانی شاندەكەی یەكێتی هاوكاتە لەگەڵ پێشهاتەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوو و دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران.
دوای كشانەوەی ڕەوتی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران، بڕیارە قۆناغێكی تری گفتوگۆ و دانوستاندنی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق دەستپێبكات.