هاتوچۆی سلێمانی سیستمێكی نوێ دەخاتەكار

هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سیستمی ئۆنلاین بۆ تۆمارکردنی ناو بۆ وەرگرتنی ژمارەی ئۆتۆمبێل دەكەوێتەكار.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا ڕایگەیاند، سیستمی ئۆنلاینی تۆمارکردنی ناو بۆ وەرگرتنی ئەو ژمارە ئۆتۆمبێلانەی بڕی ڕسوماتەکەی دوو ملیۆن دینارە بەكاردەخەن.

ڕوونیشیكردەوە، سیستمەكە لە كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆوە دەكەوێتەكار. بۆ تۆماركردن كلیك لێرە بكە.

هاتوچۆی سلێمانی هاوكات لیستی ئەو ژمارە ئۆتۆمبێلانەشی بڵاوكردەوە كە بەو ڕسوماتە لە بەرواری 5/25 تا ئەمڕۆ 6/13 بە هاوڵاتییان دراون. بۆ بینینی كلیك لێرە بكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم: بە دەرچوو هەژمارکردنی ئەو خوێندکارانەی لە وانەی کوردیدا کەوتوون نادەستوورییە

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاری وەزارەتی پەروەردە بە دەرچواندنی ئەو خوێندکارانەی لە وانەی زمانی کوردیدا…
Total
0
Share