مانگی ئایاری ڕابردوو، زیاتر لە 600 كەس لە شارەكانی عێراق-دا كوژراون، 16یان بیانی بوون.
پزیشكیی دادیی بەغداد ئاشكرایكرد، تاوانەكانی كوشتن لە عێراق زیادیانكردووە و ژمارەكان “مەترسیدارن” و دەڵێت، “ژمارەی كوژراوەكان لە یەك مانگدا، زیاترە لە ژمارەی هەموو ئەو كەسانەی ساڵی ڕابردوو تیرۆر كوشتوونی”.
فەرمانگەی پزیشكیی دادیی بەغداد ئەمڕۆ دووشەممە ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی تاوانەكانی كوشتنەوە بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، تەنها لە مانگی ئایاری ڕابردوودا زیاتر لە 600 كەس لە عێراق كوژراون، تاوانەكان لە هەموو پارێزگاكاندا ئەنجامدراون و 16 لە قوربانییەكان خەڵكی وڵاتانی تر بوون و نیشتەجێی عێراق بوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، 68%ی كوژراوەكان نێرینە بوون و 32%یان مێینە، 36 كەسیان بە گوللـە كوژراون، قوربانییەكانی تریش بە تاوانی جۆراوجۆر كوژراون.