سودانی گەیشتە سعودیە

بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابوریی جیهانی محەمەد شیاع سودانی گەیشتە ریازی پایتەختی سعودیە.

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر بانگهێشتی محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابوریی جیهانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە ریاز.

کۆڕبەندی ئابوریی جیهان بۆ ئەمساڵ لەژێر ناونیشانی هاوکاریی نێودەوڵەتی و گەشەسەندن و وزە لەپێناو پەرەپێدان بەڕێوەدەچێت و ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک و نوێنەران لە 92 وڵاتەوە و کۆمپانیا گەورەکانی بواری وزە و تەکنەلۆجیای زانیاری بەڕێوەدەچێت.

ئامانج لە کۆڕبەندەکە دروستکردنی هاریکاریی نێودەوڵەتی و دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ ئەو ئالنگارییە جیهانییە هاوبەشانەی لەبواری وزە و تەکنەلۆجیای زانیاری دێنە کایەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەمان کاریگەریی لەسەر دانوستانەکانمان لەگەڵ ئێران نابێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە کەناڵی ئێن بی سی نیوزی ئەمریکیی ڕاگەیاند، ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان لە ئێران، هیچ…
Total
0
Share