كەی جەژنە؟.. وەزارەتی ئەوقاف ڕوونكردنەوە دەدات

بەرپرسێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ دەدات و دەڵێت، ” دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان تەنها لە دەسەڵاتی سعودیەیە و جیاوازە لەگەڵ جەژنی ڕەمەزان”.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، تا ئێستا یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ بە فەرمی دیارینەكراوە و لە “1ی زی الحجە” و 10 ڕۆژ پێش جەژن دیاریدەكرێت و ئەوەش بەهۆی دەستپێكردنی ڕێوڕەسمەكانی فەریزەی حەجە بۆیە لەلایەن سعودیەوە یەكەم ڕۆژی جەژن دیاریدەكرێت.

ئاشكرایكرد، “ئەوەی بڵاوكراوەتەوە گوایە 9ی تەموزی ئەمساڵ یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانە تەنها قسەیە و ئێمە پشتی پێنابەستین و دەبێت سعودیە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریبكات”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كشتوكاڵ شەش ڕێكاری بۆ ڕێگریكردن لە تای خوێنبەربوون بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

گرفتێك بۆ ناردنی بەنزینە 690 دینارییەكە دروستدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share