لە ناوچەی پیرداود لە شاری هەولێر پیاوێك هاوژینەكەی خۆی و خەزووری و چەند ئەندامێكی خێزانەكەی برینداركردووە و تائێستا هۆكارەكەی نەزاندراوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، ئەمڕۆ شەممە لە ناوچەی پیرداود لەشاری هەولێر پیاوێك هاوژینەكەی خۆی و خەزووری و چەند ئەندامێكی خێزانەكەی برینداركردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، دوای ڕووداوەكە ڕاستەوخۆ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.