فەرمانگەیەكی حكومەتی هەرێم هەلی دامەزراندن بە گرێبەست ڕادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتییەكانی وەبەرهێنانی هەولێر و دهۆك ژمارەیەك هەلی دامەزراندنیان بەشێوەی گرێبەست ڕاگەیاند و دەڵێن، هەڵبژاردنیان بەپێی خاڵبەندی دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی دهۆك هەلی دامەزراندنی بۆ 26 فەرمانبەر بەشێوەی گرێبەست ڕاگەیاند و هەروەها هەولێریش بەهەمانشێوە هەلی كاری بڵاوكردووەتەوە.

لەگەڵ بڵاوكردنەوەی فۆڕمەكەدا، هاوڵاتییانی هەردوو پارێزگاكە ئاگاداركراونەتەوە كە دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن، لەگەڵ ڕەچاوكردنی چەند مەرجێك.

فۆڕمەكە بەشێوەی ئۆنلاین پڕدەكرێتەوە و پێشینە بۆ خاوەن بڕوانامە باڵاكان و كەسوكاری شەهیدانە و بەپێی C.V یەكان، خاڵبەندی دەكرێت و خاوەن زۆرترین پۆینت چانسی دامەزراندنیان زیاترە، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەكاندا هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی گۆڕان ڕوونکردنەوەیەكی سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی ئەندامێکی بڵاوكردەوە

فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕوونکردنەوەیەكی بڵاوكردەوە سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی ئەندامێکی فراکسیۆنەکە بە ناوی محەمەد شێخ وەهاب،…
Total
0
Share