تەرمی تازەلاوێك لە دەربەندی ڕانیە دۆزرایەوە

ساتی دەرهێنانەوەی تەرمەكە

لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە تەرمی تازەلاوێك لە ئاوی دەربەندی ڕانیە دۆزرایەوە كە پێشتر بەمەبەستی مەلەكردن ڕووی لێكردبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، لەلایەن تیمی غەواسی بەڕێوەبەرایەتییەكەیانەوە تەرمی تازەلاوێك لە دەربەندی ڕانیە دەرهێندرایەوە، كە لەگەڵ براكانیدا بەمەبەستی مەلەكردن ڕووی لە دەربەندەكە كردبووە.

قوربانییەكە ناوی (ئ.ح.م.) لەدایكبوونی ساڵی (2009)یە و دانیشتووی ڕانیەیە، وەك ئەوەی بەرگریی شارستانی ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمانبەری ڤاكسیننەكراو مانگانە چوار پشكنین نەكات مووچەكەی ڕادەگیرێت

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێك ڤاكسین وەرنەگرێت، دەبێت هەفتانە پشكنینی كۆرۆنا بكات، بەپێچەوانەوە مووچەكەی ڕادەگیرێت. دكتۆر…
Total
0
Share