لەو کاتەی بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو مرد

لە یەکێک لە دادگاکانی وڵاتی میسر، گەنجێک کە تۆمەتی کوشتنی خەزووری بەسەریدا ساغبووەوە، لە کاتی ڕاگەیاندنی بڕیاری دادگا بە لەسێدارەدانی مرد.

لە دادگایەكی تایبەتمەند بە تاوان لە میسر، کۆتا دانیشتنی دادگا بۆ بڕیاردان لەبارەی کوشتنی پیاوێک بە دەستی زاواکەی لە ماوەی ڕابردوودا بەڕێوەچوو.

لە خوولەکەکانی کۆتایی دادگاییكردنەکەدا کە دادوەر بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ “تۆمەتبار”ی سەرەکی دەرکرد، بەهۆی کاریگەربوونی بە بڕیارەکەی دادگا، تۆمەتبارەكە کە کوڕێکی گەنج بووە دووچاری جەڵتەی دڵ هاتووە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.

بەپێی میدیاکانی میسر، پیاوەکە لەلایەن کچەکەی و هاوسەرەکەی و زاواکەیەوە کوژراوە، بەهۆی بێزارکردنیانەوە، دواتر تەرمەکەیان فڕیداوەتە سەرشەقام.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ: پیاوێک لە نهۆمی نۆزدەیەمەوە دەکەوێتەخوارەوە و بەبێ ئەوەی هیچی لێبێت هەڵدەستێتەوە

لە رووداوێکدا پیاوێکی روسی لە نۆزدەیەمی باڵەخانەیەکەوە دەکەوێتەخوارەوە و کەوتووە بەسەر سەقفی ئۆتۆمبێلێکدا، دوای کەوتنەخوارەوەی وەک ئەوەی هیچ…
Total
0
Share