سیاسەتی چین بۆ ڕێگری لە زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەكەی پێچەوانە بووەوە

چین هاوڵاتییانی هان دەدات منداڵی زۆر بخەنەوە، بۆ ڕێگری لە پیربوونی كۆمەڵگا بە خێرایی، بۆ ئەو مەبەستەش پلانێكی پێنج ساڵی دانراوە.

پێگەی چاینا دەیلی لە هەواڵێكدا ئاشكرایكردووە، حكومەتی چین پاڵپشتیی دارایی پێشكەش دەكات بە مەبەستی ئەوەی هاوسەرەكان ڕێگە بدەن ڕێژەیەكی زۆر منداڵیان ببێت.

یوان چین، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی دانیشووانی چین ڕایگەیاندووە، چین بۆ ئەو مەبەستە پلانێكی پێنج ساڵی داناوە و تا ساڵی 2025 سیاسەتی زیادكردنی ڕێژەی لەدایكبوون لە وڵاتەكە پەیڕەو دەكات.

هۆكاری ئەو هەنگاوە نوێیەش گەڕێندراوەتەوە بۆ ئەوەی، ڕێژەی پیر لە چین ڕوو لە بەرزبوونەوەیە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، چین لە ساڵی 1978 سیاسەتی “یەك منداڵ”ی جێبەجێكرد، بۆ ئەوەی ڕێگری لە زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی بكات بە خێرایی، ئەوەش بە مەبەستی سنوورداركردنی ڕێژەی هەژاری لەو وڵاتە، ڕێگە بە خێزانەكان نەدەدرا لە یەك منداڵ زیاتریان ببێت.

بەڵام لە ساڵی 2016دا چین بڕیاری دا ڕێگە بە هاوڵاتییانی وڵاتەكەی بدات منداڵی دووەم بهێننە دنیاوە، هۆكاری ئەوەشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی دانیشتووان بەخێرایی بەرەو پیربوون دەچن.

چین لەڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە گەورەترین وڵاتی جیهانە.

بابەتی پێشتر

قەتەر ناسنامەی دایك و باوكی منداڵە فڕێدراوەكە ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشدا ناکۆکییەکانی عێراق تاوتووێ دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share