پەرلەمانی كوردستان لەسەر گرانیی بازار و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییەكان كۆدەبێتەوە

پەرلەمانی كوردستان ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو لەبارەی گرانیی بازار و بەرزبوونەوەی نرخی پێویستییەكانی ڕۆژانەی هاوڵاتییان كۆدەبێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كە بانگێشتنامەی ئاراستەی پەرلەمانتاران كردووە بۆ ئامادەبوون لە كۆبوونەوەی ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو كە دانیشتنەكەی پەرلەمان چەند تەوەرێك لەخۆدەگرێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، تەوەری یەكەم بریتیە لەخستنەڕوو و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی لیژنەی وزە و سامانەسروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی، سەبارەت بە گرانیی بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستیی ڕۆژانەی هاوڵاتییان بە ئامادەبوونی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە دانیشتنەكەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای بەركاركردن و هەمواركردنی یاسای فیدڕاڵی و واژووی ئەلیكترۆنی و مامەڵە ئەلیكترۆنییەكان دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی خانووبەرەی دووەمی سلێمانی: کانییە سروشتییەکان ئەگەر بەناوی خەڵکیشەوە بن لەسەر وەزارەتی دارایی تۆماردەکرێن

بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دووەمی سلێمانی ڕایگەیاند، بەگوێرەی ماددەی 7ـی بڕگەی 2 لە یاسای ژمارە 90ـی ساڵی 1975ـی هەموارکراو،…
Total
0
Share