دوو مووشەك ئاراستەی سەربازگەیەكی سوپای توركیا لە باشیك كران و زیانی گیانیان نەبووە
بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەمشەو دوو مووشەكە نراون بە سەربازگەی باشیك كە هێزەكانی سوپای توركیای تێدا جێگیركراون.
ئاماژە بەوەشكراوە، مووشەكەكان زیانی گیانیان نەبووە و تائێستا ئاراستەی مووشەكەكانیش نادیاران.