كەشناسیی هەرێم: كاریگەریی شەپۆلی خۆڵبارینەكە تا ئەمشەو بەردەوامدەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی خۆڵبارینەوە مەودای بینین لە كەركوك، گەرمیان، هەولێر و سلێمانی كەمبووەتەوە ئاشكرایدەكات، “كاریگەریی خۆڵبارینەكە تاوەكو شەو بەردەوامدەبێت”.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم تێیدا هاتووە، بەهۆی زیادبوونی خێرایی باوە كە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی تەپ و تۆز لە ناوچەكانی كەركوك، گەرمیان، هەولێر و بە ڕێژەیەكی كەمیش سلێمانی مەودای بینین كەمبووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە پێشبینیشدەكرێت ئەم تەپ و تۆزە بەردەوامبێت تا شەو دواتر كاریگەرییەكەی لاواز دەبێت.

بابەتی پێشتر

بایرن گرێبەستێکی دیکە لە ئەیاکسەوە ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

فەرمانی دەستگیركردن بۆ پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدین دەرچوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share